ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان چارەنووسی مووچەكانی ئەمساڵ لەگەڵ بەغدا یەكلایی دەكاتەوە
- بزنس
- 31 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵ لە بەغدا کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەكە: كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر 1 ـی دوای نیوەڕۆ، لە ماڵی دكتۆر فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق بەڕێوەدەچێت، هەریەك لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بەشدار دەبن، هاوكات شاندێكی 19 كەسی هەرێمی كوردستان كە سەرجەمیان بەرپرسن لە بابەتەكانی پەیوەست بە پرسی مووچە و بودجە و خانەنشینی، بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی باڵای کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینان و میزان موراجەعەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و سەرجەم داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراقیان لەگەڵ خۆی بردووە. ئاڤا زانیویەتی 9 داواکاریی سەرەکییان هەیە و یەک بە یەک پیداگری لەسەر پەسەندکردن و جێبەجێکردنیان دەکەن.
زانیاریی تایبەت: شاندی هەرێمی کوردستان 9 داواکارییان لە حكومەتی فیدڕاڵی هەیە و داوا دەكەن سەرجەمیان وەك خۆی جێبەجێ بكرێن، ئەوانیش:
یەکەم: ئەمساڵ هەر 12 مووچەکە بێ کێشە بنێردرێن، بێ هیچ دواکەوتن و لێبڕینێک یان هەموو مانگێک بێ دۆزینەوەی بیانووێکی نوێ.
دووەم: وەک لە دەستووردا جەختی لەسەر کراوەتەوە، لەڕووی ماف و بودجە و شایستە داراییەکان کوردستان وەک هەرێم مامەڵەی لەگەڵ بکرێت نەک وەک پارێزگا.
سێیەم: هاوتاکردنی مووچەی سەرجەم خانەنشینان لەگەڵ دابینکردنی 12 مووچەکەی خانەنشینانی نوێ، کوردستان داوا دەکات وەزارەتی داریی عێراق خۆی 12مووچەکە بدات کە ژمارەیان نزیکەی 28 هەزار کەسە و بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ئەو کەسانەی زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە دەبێت 12 مووچەی کاملیان وەکو پاداشتی خزمەت پێبدرێت.
چوارەم: هەرچەندە سوودانی و تەیف سامی ڕایانگەیاندووە ئامادە نین مووچەی مانگی 12 خەرج بکەن، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکات و لە هەوڵدایە مانگی سێ یان چواری ئەمساڵ مووچەکە دابەش بکات. بۆ ئەم مەبەستەش دوو پێشنیاز دەکات: زیادکردنی بڕە پارەیەک لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025، یان وەرگرتنی قەرز لە بەغدا.
پێنجەم: ناردنی پشکی کوردستان لە بودجە وەک خۆی، وەکو بودجەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پارێزگاکان کە ساڵی ڕابردوو تەنانەت یەک دیناری نەنێردرا.
شەشەم: یەکلاکردنەوەی پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ، ئایا هەرێمی کوردستان سەدا 50 ڕادەست بکات یان سەدا 100، ئەگەر سەدا 50 ڕادەست بکات لە بەرامبەردا چی پێدەدرێت و ئەگەر سەدا سەد بێت ناردنی پشکی کوردستان چۆن دەبێت.
حەوتەم: یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەولێر بیدات یان بەغدا؟
هەشتەم: پرسی دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەران، سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و بابەتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
نۆیەم: هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەگەڵ بڕینەوەی مووچە بۆ کەمئەندامانی نوێ، بە جۆرێک لە هەرێمی کوردستان مووچەی کەمئەندامان 100 بۆ 150 هەزار دینارە، کەچی لە عێراق کەمترین مووچە 250 هەزار دینارە، زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستی نوێش چاوەڕێن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مووچەیان بۆ ببەسترێت.
باكگراوند: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە، 29-1-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان کۆبووەوە، گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەماندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەک بە 12 سەرنشینەوە لە کینیا کەوتە خوارەوە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن لە بەرامبەر پێدانی باجی ڕێگەپێدان پارە وەردەگرێت
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی، میدالیای بارزانی نەمری بەخشییە پ.د. یاسین کەریم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار پارچە زەوی لە سنووری هەولێر دابەشکران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە مووش کۆمەڵێک گەنج لە پایزدا گەشت دەکەن و وزە لە سرووشت وەردەگرن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات لە یاری بۆکسێن دەبێتە پاڵەوانی جیهان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پرۆژەی گەشتیاریی كۆڕنیشی هەولێر، نرخی زەوی و خانووی دەوروبەری بەرزكردووەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژانە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار هێلکە دەخورێت
27 تشرینی یەکەم

شەقامی 100 مەتریی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
27 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزینی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە دهۆک پڕۆژەیەک بە گوژمەی 591 ملیۆن دۆلار دەکاتەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لیستی نوێی دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لە ڕێگەی هەژماری من بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی کوردستان ئەرک و پابەندییەکانی بۆ ناردنی مووچەی مانگی نۆ تەواو دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت






