
لۆگۆی حەشدی شەعبی و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە پەرلەمانی عێراق تاوەکو دوای جەژنی ڕەمەزان هیچ دانیشتنێک ناکات، هۆکارەکەشی یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبییە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر عێراق دەستیپێکرد، بە فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە حەشدی شەعبی دامەزرا، دواتر لە ساڵی 2016 بە یاسایەک کە لەپەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، هەموو ئەو گرووپە چەکدارانەی لە نێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی کار دەکەن، کران بە هێزێک لە چوارچێوەی هێزە سەربازییەکانی عێراق.
لێدوانی فەرمی: جەواد یاسری، پەرلەمانتاری عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان و پشووی جەژن بە هەڵپەسێردراوی دەمێننەوە، دەستپێکردنەوەشی پەیوەستە بە یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبییەوە.
- ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسێکی نوێی یاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی ڕەوانەی پەرلەمان کردووە، بەڵام هیچ ئەندامێک ئەو ڕەشنووسەی تاوەکو ئێستا پێنەگەیشتووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی پێدا بکات و بزانێت چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە، ئەمەش کاتی دەوێت، بۆیە تاوەکو دوای جەژن هیچ دانیشتنێک ناکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر عارف حەمامی، پەرلەمانتاری عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەوە کردەوە، زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان ئامادەی هیچ دانیشتنێک نابن، تاوەکو یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی نەکرێتە نێو بەرنامەی کاری پەرلەمان و دەنگی لەسەر نەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





