
خۆڵبارین لە عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی خۆڵبارینی تووندەوە، زیاتر لە سێ هەزار و 747 کەس لە شەش پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق تووشی هەناسە تەنگی بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وێنە گەورەکە: عێراق یهكێكه لهو وڵاتانهی زۆرترین زیانی گۆڕانکاری کەشوهەوای بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە ساڵانە خۆڵبارینی چڕ ڕوو لەزۆربهی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی دووشەممە، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین کە بە زریانی "سوور" ناسراوە زۆربەی پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە مەودا بینین کەمبووەتەوە بەڵام گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق ڕانەگیراون، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە خۆڵبارینەکە کەمتر ببێتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە پارێزگای بەسڕە، هەزار و 41 کەس تووشی هەناسە تەنگی بوون، 874 کەس لە موسەننا، 628 کەس لە میسان، 265 کەس لە دیوانیە، 268 کەس لە زیقاڕ، 220 کەس لە واست و 451 کەس لە نەجەف ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






