هەواڵ

بەدواداچوونی ئاڤا؛ لە زیقار کاندیدانی ئافرەت ناتوانن بانگەشە بکەن

ڕزاق عوبێد، بەڕێوەبەری ناوەندی تەممووز بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان بۆ ئاڤا وتی، لێکردنەوە و زیانگەیاندن بە پۆستەری کاندیدانی ئافرەت لە پارێزگاکانی باشوور پەیوەندی بە تایبەتمەندی کۆمەڵگاکانیانەوە هەیە، بەجۆرێک کاندیدانی ئافرەت لەترسی گاڵتەپێکردن و زیانگەیاندن، پۆستەرەکانیان تەنیا لە ناوەندی شارەکان هەڵدەواسن و لە قەزا و ناحییەکان پۆستەر کەمترییان دەبینرێت.