هەواڵ

ئەمریکا پێدانی ڤیزای بە بەرپرسانی فەڵەستین ڕاگرت

ئیدارەی ترەمپ دەشڵێت، دەبێت ئەو لایەنانە تیرۆر ڕەتبکەنەوە، لەوانەش کۆمەڵکوژی 7ی ئۆکتۆبەر و کۆتایی بهێنن بە هاندان بۆ تیرۆر و دەبێت دەسەڵاتی فەڵەستین کۆتایی بهێنێت بە هەوڵەکانی بۆ تێپەڕاندنی دانوستانەکان لە ڕێگەی هەڵمەتە یاساییە نێودەوڵەتییەکانەوە، لەوانەش سکاڵا بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی بۆ مسۆگەرکردنی دانپێدانانی تاکلایەنەی دەوڵەتی فەڵەستین. هەردوو هەنگاوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییان لەسەر ڕەتکردنەوەی حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و تێکچوونی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە هەبوو.