هەواڵ

بەڕێوەبەری سۆمۆ: ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا بۆ دەرچوواندنی یاسای نەوت و غاز بنەمای سەرەکی دەبێت

بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ دەڵێت، بەمزووانەی دامەزراوەیەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان دیاریی دەکات، جەختیش دەکاتەوە لەوەی ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بۆ دەرچوواندنی یاسای نەوت و غازیش بنەمای سەرەکی دەبێت