هەواڵ

دەست بە کارکردن لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت دەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەبارەت بە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەشتی بەهەشت، ئاشکرای کرد، هەموو ڕێکارەکان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە تەواوکراون، ئەویش لە دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕازی بوو لەسەر پێدانەوەی بە وەبەرهێنەرێکی دیکە، ئێستا سێ وەبەرهێنەر ئۆفەرەکانیان پێشکەش کردووە، لە دوای سەری ساڵ دەدرێت بە یەکێک لەو وەبەرهێنەرانە و دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە.