سکووپ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ نیگەرانە لە ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەنیگەرانییەوە سەیری ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا و چارەسەرنەبوونی کێشەکانی نێوانیان دەکەن، چونکە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گەشەی ئابووری وڵاتەکە و ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ واشنتن دەبێت، بۆیە داوایان لێدەکات لەپێناو ئامانجە ئابوورییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن