سکووپ

سێ هەواڵی نوێ لەبارەی مووچە؛ سوودانی پرسەکە دەباتە ئەنجوومەنی وەزیران؟

تیمێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون و لیستی مووچەی مانگی هەشتیان لەگەڵ خۆیان بردووە. بڕیارە سبەی سێشەممە لیستەکە بدەنە وەزارەتی دارایی عێراق. هاوکات هەر سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام پرسی مووچە و ئەنجامی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بەشێک نین لە ئەجێندای کۆبوونەوەکە.