سکووپ

سوودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بڕیارە ئەم هەفتەیە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانییەکەی سوودانی لە دوایین هەڵبژاردندا دەسکەوتێکی بەرچاوی بەدەستهێنا.