عێراق

هێزە سەربەخۆ شیعییەکان باسم بەدری بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ڕەت دەکەنەوە

هێزە سەربەخۆکان داوا لە هێزەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن "کەسایەتییەکی نیشتمانی، پاک و لێهاتوو کاندید بکەن کە پێداویستییەکانی قۆناغەکە دابین بکات، نەک کەسێکی بێهێز و نەناسراو کە گومانی لەسەرە." دەشڵێن: "ئێمە وەک هێزە سیاسییە سەربەخۆ شیعییەکان، دژایەتیی خۆمان بۆ ئەم بژاردەیە ڕادەگەیێنین و گەلی عێراق دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم هەڵبژاردنە."