ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ڕژێمی ئەسەد بۆ سڕینەوەی تاوانەکانی، هەزاران تەرمی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵ گواستەوەتەوە

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە دەستیپێکردووە. تا ئێستا چەندین گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی وەک قوتەیفە و مەعزەمیە شام دۆزراونەتەوە، کە تەرمی سەدان قوربانی تێدایە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کار لەسەر هەڵدانەوەی ئەم گۆڕانە و ناسینەوەی ناسنامەی قوربانییەکان دەکەن لە ڕێگەی پشکنینی DNA.