هەواڵ

مەزڵووم عەبدی: بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی گەیشتینە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە حەلەب

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی نێوەندگیریی نێودەوڵەتییەوە گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گواستنەوەی سەلامەتی بریندارەکان و مەدەنییە گیرخواردووەکانی حەلەب بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا