هەواڵ

پارتەکەی ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی بۆ کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە لەگەڵ ئۆجەلان هەڵکرد

کۆی ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان، دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان، پەکەکە 17ی ئەم مانگە بڕیاری کشانەوەی گەریلاکانی دا لە ناوچەی زاپ و ڕۆژێک دواتریش دەوڵەت باخچەلی ڕایگەیاند: ئەگەر شاندی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان و کەس نەچێت بۆ لای ئۆجەلان، خۆی و سێ لە هاوڕێکانی دەچنە لای و ڕووبەڕوو لەگەڵیدا کۆدەبنەوە