عێراق

سوودانی لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی کاندیدەکەی پەرلەمان پێکدەهێنێت

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە چوار کەس لەگەڵ مەشهەدانی بوون لە ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون، دەستبەجێ لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی سەرۆکی حکومەت و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، تیمێکی بەڵگەی تاوانی هاوبەشی دادوەری و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵا بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێکهێنران، بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ڕووداوەکە و دواتر وردەکارییەکان دەخرێنە ڕوو.