کوردستان

بەنگین ڕێکانی: دەنگدان بە کاندیدی پارتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دەبێت

بەنگین ڕێکانی سەبارەت بە گرفتەکە کە لە گەڕی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنی  پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەبوو، ڕایگەیاند، گرفتەکە لە ئیدارەدان بوو، لایەنە سیاسییەکان هەندێک تێبینییان هەبوو، بەڵام "دوای ئەوەی لەگەڵ لایەنەکان دانیشتین، توانیمان گرفتەکە دەستنیشان بکەین و گرفتەکە چارەسەر بکەین".