کوردستان

ڕیشسپیانی گوندی لاجان: دەستێکی دەرەکی لە پشت گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژە بوو

موختار و ڕیشسپی و نوێنەرانی گوندی لاجان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایدەگەیێنن، دەستێکی دەرەکی لە پشت گرژییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی گوندی لاجان    بووە، داواش لە خەڵکی گوندەکەیان دەكەن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، جەخت دەكەنەوە كە هیچ ماڵێک ناپشکنرێت و هیچ كەسێكیشیان دەستگیر ناكرێن