هەواڵ

کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند

ساکار عومەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە کوردستان فاوندەیشن بە ئاڤا میدیای گوت، کوردستان فاوندەیشن لەڕێگەی پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ قوتابخانەکان، بایەخ بە درەخت و چیمەنی باخچەی قوتابخانەکان دەدات، هەوڵدەدات ڕێژەی سەوزایی قوتابخانەکان بەرز بکاتەوە، فلتەری پاککردنەوە بۆ تانکیی ئاوی خواردنەوەی ئەو 100 قوتابخانەیە دادەنێت، ئەمەش سوود بە تەندروستی قوتابییەکان دەگەیێنێت و لە نەخۆشی بە دووریان دەکاتەوە.